ئیمپڕاتۆر لە دهۆکە و دەیەوێت پێشەنگ بەهێزتر بکات

له‌لایه‌ن: - ئەربیل 360 ئەربیل 360 - به‌روار: 2026-01-09
ئیمپڕاتۆر لە دهۆکە و دەیەوێت پێشەنگ بەهێزتر بکات
وەرزشی هەولێر

ئیمپڕاتۆر لە دهۆکە و دەیەوێت پێشەنگ بەهێزتر بکات

پێشەنگی ریزبەندی خولی ئەستێرەکانی عێراق یاریی هەیە و لە دەرەوەی یاریگەی خۆی دەیەوێت بردنەوەیەکی دیکە تۆماربکات و شوێنی خۆی لە پلەی یەکەمی ریزبەندی خولەکە بەهێزتر بکات.

یارییەکە لە دهۆک بەڕێوەدەچێت

یانەی هەولێر لە دەرەوەی یاریگەی خۆی لە رکابەرییەکانی گەڕی 11ی خولەکەدا دەبێتە میوانی یانەی موسڵ و یارییەکە لە دهۆک بەڕێوەدەچێت.

هەولێر باشترین تیپی ئەم وەرزەیە

تیپەکەی قەڵا و منارە باشترین تیپی ئەم وەرزەی خولی ئەستێرەکانی عێراقە. هیچ یارییەکی لە 10 گەڕی رابردوودا نەدۆڕاندووە و لە پێشەنگی ریزبەندی خولەکەیە. دوای ئەوەی لە گەڕی رابردوودا یەکسانبوو، تیپەکە دەیەوێت بگەڕێتەوە سەر بردنەوەکان و بە سەرکەوتنێکی دیکە ژمارەی خاڵەکانی زیاتر بکات.

ئامادەکاری و پیرۆزبایی بۆ قابیل

ئێوارەی رۆژی چوارشەممە هەولێرییەکان لە یاریگەی دووەمی یانەی دهۆک دوایین مەشقەکانیان بۆ یارییەکە ئەنجامدا. سەرجەم یاریزانەکان بە وردە بەرزییەوە ئامادەن. دوای مەشقەکانیش یادی لەدایکبوونی مستەفا قابیل، ئەستێرەی لاوی تیپەکە پیرۆزکرا کە تەمەنی بووە 21 ساڵ.

دۆخی یانەی موسڵ

موسڵ لە چوار گەڕی رابردوودا نەدۆڕاوە، بەڵام لە دوایین سێ یارییدا یەکسانبووە. ئێستا تیپەکە لە پلەی چواردەیەمی ریزبەندی خولەکەیە بە کۆکردنەوەی 12 خاڵ. موسڵ دەیەوێت لەبەردەم پێشەنگ ئەنجامێکی باش بەدەستبهێنێت بۆ باشترکردنی دۆخەکەی لە ریزبەندی.