زەوی بەسەر فەرمانبەرانی مەخموور دابەش دەکرێت

له‌لایه‌ن: - - به‌روار: 2025-08-31-11:10:00 - کۆدی بابەت: 1
زەوی بەسەر فەرمانبەرانی مەخموور دابەش دەکرێت
ئابووری هەولێر

ئەربیل 360

بڕیارە ئەمڕۆ تیروپشکی دابەشکردنی زەوی بەسەر فەرمانبەرانی مەخموور بەڕێوەبچێت و دوو هەزار و 446 کەس سوودمەند بن.
 
وێنە گەورەکە: نزیکەی 485 هەزار فەرمانبەر لە سەرجەم ناوچەکانی هەرێمی کوردستان لە پرۆسەی دابەشکردنی زەوی سوودمەند دەبن، ئەو شارەوانییانەی ڕێکارەکانی ئامادەکردنی زەوییان تەواو کردووە، تیروپشک بۆ ئەو کەسانە دەکەن ڕەزامەندیی ئەنجوومەنی وەزیرانیان بۆ دەرچووە.
 
لێدوانی فەرمی: زیرەک حەسەن، بەڕێوەبەری شارەوانیی مەخمور بە ئەربیل 360 ڕاگەیاند، لە سنووری مەخموور سەرجەم ئامادەکارییەکان کراوە و ڕێکارەکانی تەرخان کردنی زەوی تەواو کراون، ئەمڕۆش تیروپشک بۆ ئەو کەسانە دەکرێت کە مەرج و ڕێنماییەکانی پێدانی زەوی دەیانگرێتەوە.
 
زانیاریی زیاتر: فەرمانبەرانی مەخموور و هەردوو ناحیەی دیبەگە و قەراج لە سنووری شارەوانیی مەخموور زەوییان پێدەدرێت و دوو هەزار و 446 کەس سوودمەند دەبن.
 
لەلایەکی دیکەوە: فەرمانبەرانی سنووری ناحیەی گوێری سەر بە قەزای مەخموور لە سنووری شارەوانیی ناحیەکە زەوییان پێدەدرێت و زیاتر لە هەزار کەس لێی سوودمەند دەبن، دوای تەرخان کردنی زەوی، دوای تەرخان کردنی زەوی لە داهاتوو تیروپشک بۆ ئەوانیش دەکرێت.



33 بینین