فلای ئەربیل دەنگۆی سووتانی فڕۆکەیەکی لە ئاسمانی هەولێر ڕەت دەکاتەوە

له‌لایه‌ن: - - به‌روار: 2025-08-31-14:59:00 - کۆدی بابەت: 3
فلای ئەربیل دەنگۆی سووتانی فڕۆکەیەکی لە ئاسمانی هەولێر ڕەت دەکاتەوە
ئابووری هەولێر

فڕۆکەیەکی هێڵی فڕۆکەوانی فلای ئەربیل

ئەربیل 360

کۆمپانیای فلای ئەربیل لەڕێگەی ئەربیل 360وە دەنگۆیەک لەبارەی سووتانی بزوێنەری فڕۆکەیەکی هێڵەکەی ڕەتدەکاتەوە.

ئەمرۆ شەممە 30-8-2025، دەنگۆیەک لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان بڵاوبووەتەوە و باس لە سووتانی بزوێنەری فڕۆکەیەکی هێڵی ئاسمانیی فلای ئەربیل دەکات لە ئاسمانی شاری هەولێر، ئەربیل 360 بەدواداچون بۆ بابەتەکە دەکات و زانیارییەکان بڵاو دەکاتەوە.

لاوەند مەموندی، بەڕێوەبەری ڕێگەپێراوی کۆمپانیای فلای ئەربیل بە ئەربیل 360ی ڕاگەیاند: هیچ حاڵەتێکی نەخوازراو و سووتان لە فڕۆکەکانی فلای ئەربیل ڕووینەداوە، سەرلەبەری ئەو دەنگۆیانەش ڕەتدەکەینەوە کە لەلایەن هەندێک کەسەوە دەکرێتە سەر کۆمپانیاکەمان.

لە دوێنێوە گەشتەکانمان بەبێ کێشە دەستپێکردوە و لەکاتی خۆیان ئەنجام دراون، گەشتەکانمان لە نێوان هەولێر - لەندەن، هەولێر - کۆڵن، هەولێر - یەریڤان، هەولێر – ئەمستەردام بوون، هیچ حاڵەتێکی نەخوازراو و سووتان لە فڕۆکەکانی فلای ئەربیل ڕووینەداوە و سەرلەبەری ئەو دەنگۆیانەش ڕەتدەکەینەوە کە لەلایەن هەندێک کەسەوە دەکرێتە سەر کۆمپانیاکەمان.

بەڕێوەبەری ڕێگەپێراوی کۆمپانیای فلای ئەربیل باسی لەوەشكرد: ئەگەر حاڵەتێکی نەخوازراو لە فڕۆکەی هەر هێڵێکی گواستنەوە ڕووبدات، ئەوا فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی هەولێر خۆی ڕوونکردنەوە لەبارەی ڕووداوەکەوە بڵاو دەکاتەوە، ئێمە تاکە کۆمپانیاین لەسەر ئاستی عێراق مۆڵەتی فڕینی فڕۆکەمان لە تەواوی وڵات و شارەکانی ئەوروپا هەیە، داوا لە گەشتیاران دەکەین گوێ بەو دەنگۆیانە نەدەن کە دوورن لە ڕاستییەوە.


فلای ئەربیل هێڵێکی فڕۆکەوانی کوردییە، ژمارەیەک فڕۆکەی نوێ و پێشکەوتووی هەیە کە هاووڵاتییان لە تەواوی جیهان گەشتی پێدەکەن، تاوەکو ئێستا ئەم هێڵە هیچ گرفتێکی نەبووە، و کارمەندەکانیشی کوڕ و کچی گەنجی کوردستانن. 



46 بینین