ئەربیل 360
دوای بڵاوکردنەوەی ئامارەکانی تووشبوونی هاونیشتمانیان بە شێرپەنجە لە چەند دەزگایەكی ڕاگەیاندن، کە تیایدا ئاماژە بەوە دەکات ڕێژەی تۆمارکردنی شێرپەنجە لە هەولێر بەرزترینە بە بەراورد بە شارەکانی تری هەرێمی کوردستان و عیراق بەڕێوەبەرایەتی تەندورستی هەولێریش، ئەمە ڕەتدەکاتەوە.
بەڕێوەبەرایەتی تەندورستی هەولێر، لەو بارەیەوە ڕایگەیاند: لە چەند دەزگایەکی ڕاگەیاندن ئاماژە بەوەکراوە کە ڕێژەی تۆمارکردنی شێرپەنجە لە شاری هەولێر بەرزترینە تەندورستی هەولێریش ئەمە ڕەتدەکاتەوە.
تەندورستی هەولێر، دەڵێت: هەوڵ دەدرێت بە چەواشە هاووڵاتییان تووشی دڵەڕاوكێ و ترس و تۆقاندن بكەن، بۆ ئەم مەبەستە بەڕێوەبەرایەتی تەندورستی هەولێر ڕوونكردنەوە بۆ ڕای گشتیی دەخاتەڕوو:
ڕاپۆرتی ئەنجوومەنی شێرپەنجەی عێراق لەسەر بنەمای سیستەمی تۆماركردن و دەستنیشانكردنە كە ئەمەش ئەوە دەگەیەنێت، ڕاستی و ووردی و دروستی لە هەولێر لە باشترین ئاستدایە بۆ تۆماركردن و دۆزینەوەی حاڵەتەكان.
کارامەیی پزیشک و كارمەندان و بەردەست بوونی پشکنینە پێویستەکان بۆ دەستنیشانکردن و دیاریکردنی نیشانەی پێشوەختە کاریگەری هەیە لەسەر زوو دەستنیشانکردنی نەخۆش و تۆمارکردن و پتەوی بەرنامەی ڕووپێوی .Screening
دەستپێکردنی چارەسەری زوو بەردەست بوونی گشت چارەسەرەکان لە دەرمان و تیشک و نەشتەرگەری کاریگەری هەیە لەسەر تەمەن درێژی نەخۆش و مانەوەی لە نێو لیستی تۆمارەکان، لەبەر ئەوەشە ڕێژەی تەمەن 75 ساڵە لەكاتێكدا 71 ساڵە لە عێراقدا.
بەپێی ئەم ڕاپۆرتێکی عێراق لە 49%ی نەخۆشانی شێرپەنجە خەڵكی ئاوارە و دەرەوەی هەرێمە لەگەڵ خەڵكی ناوەڕاست و خوارووی عێراق كە ڕوو لەشاری هەولێر دەكەن و بەمەش ژمارەی درووستی نەخۆشان لەشاری هەولێر زۆر كەمترە لە ڕێژەی ڕاگەیێنراوە.
بەڕێوەبەرایەتی تەندروستی هەولێر، دەڵێت: سەرەڕای ئەم هۆکارانەی سەرەوە وەکو کەرتی تەندروستی لە شاری هەولێر بەردەوامین لەخزمەتکردنی نەخۆش لەم سەنتەرانەی خوارە، نەخۆشخانەی نانەکەلی، سەنتەری شێرپەنجە لە نەخۆشخانەی رزگاری، سەنتەری ئاوات بۆ چارەسەر بە تیشک.