لە رووداوێکی هاتووچۆدا لە کۆیە سێ کەس گیانیان لەدەستدا لهلایهن: - ئەربیل 360 - بهروار: 2026-01-01 بهشی بكه لە هەواڵەکانی هەولێر بابهته پهیوهندیدارهكان بەڕێوەبەری نوێی پۆلیسی ھەولێر دەستبەکار بوو سوودانی سەرکۆنەی هێرشەکەی سەر ماڵی نێچیرڤان بارزانی دەکات و لیژنەی لێکۆڵینەوە پێکدەهێنێت بۆچی ڕێژەی تووشبووانی شێرپەنجە لە هەولێر بەرزە؟ نەخۆشخانەی رزگاری لە هەولێر: ساڵی رابردوو زیاد لە 4 هەزار و 200 هەناوبین کراون لە رووداوێکی هاتووچۆدا لە کۆیە سێ کەس گیانیان لەدەستدا قایمقامی کۆیە ڕایگەیاند لە رووداوێکی هاتووچۆدا لە دەشتی کۆیە، سێ کەس گیانیان لەدەستدا و 4ـی دیکەش بریندار بوون. وردەکارییەکانی رووداوەکە ڕۆژی چوارشەممە 31ـی کانوونی یەکەمی 2025، تاریق حەیدەری ڕایگەیاند کە کاژێر 06:00ـی ئێوارە لە دەشتی کۆیە و لە نزیک گوندی سێوەسیان، رووداوێکی هاتووچۆ لە نێوان ئۆتۆمبێلێکی جۆری پیکاب تۆیۆتا و ئۆتۆمبێلێکی قەمەرە ڕوویدا. بەهۆیەوە گیانلەدەستدان و برینداربوونی لێکەوتەوە. ژمارەی قوربانییەکان بەگوتەی تاریق حەیدەری، پێنج کەس لەنێو تۆیۆتاکە بوون. سێیان گیانیان لەدەستداوە و دوویان بریندار بوون. دوو کەسیش لە سەرنشینانی پیکابەکە بریندار بوون. ناسنامەی قوربانییەکان قایمقامی کۆیە گوتی: "ئەو سێ کەسەی گیانیان لەدەستداوە خەڵکی پیرەمەگروونن و سەرنشینانی پیکابەکەش خەڵکی گوندێکی دەشتی کۆیەن." ناوی ئەو کەسانەی گیانیان لەدەستداوە: - جووتیار ئەحمەد محەممەد - ئەحمەد محەممەد حەمەدەمین - سەعدییە مەولوود دۆخی بریندارەکان وەک قایمقامی کۆیە باسی کرد: "تەندروستیی سێ بریندارەکە جێگیرە و ڕەوانەی هەولێر کراون، بەڵام تەندروستیی یەکێکیان باش نییە." بهشی بكه لە بابهته پهیوهندیدارهكان به : لە رووداوێکی هاتووچۆدا لە کۆیە سێ کەس گیانیان لەدەستدا نەوت و کانزاکانی هەولێر: سبەی 30 هەزار بتڵ غاز بەسەر هاووڵاتییاندا دابەش دەکرێت سوودانی سەرکۆنەی هێرشەکەی سەر ماڵی نێچیرڤان بارزانی دەکات و لیژنەی لێکۆڵینەوە پێکدەهێنێت